|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
په‌یامی سه‌رۆکی PAK به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حسه‌ینی به‌ڕێز: مامۆستا شێخ عیزه‌دین حسه‌ینی به‌رێز: کاک بابه‌شێخ حسه‌ینی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی که‌سایه‌تی تێکۆشه‌ری کورد، زانای ئایینی و خه‌باتگێڕی رێگای رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد، مامۆستا شێخ جه‌لال حسه‌ینی، تووشی داخ و که‌سه‌ری کردین. مامۆستا شێخ جه‌لال، تێکۆشه‌رێکی نه‌سره‌وتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو که له هه‌ردوو رێژیمی پاشایه‌تی ... و کۆماری ئیسلامی‌دا دژی زۆرداری راوه‌ستا و له سه‌ر مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ده‌نگ هات و رێگای خه‌باتی گرته‌به‌ر. مامۆستا شێخ جه‌لال له‌م پێناوه‌دا ده‌ستی له ماڵ و حاڵی ئاسایی خۆی هه‌ڵگرت و تووشی ئاواره‌یی هات و له‌وه‌ش گرینگتر جگه‌ر گۆشه‌ی خۆی له کاروانی خه‌بات دا له‌ده‌ست دا، به‌ڵام نه‌هاتی و که‌ند و کۆسپه‌کانی خه‌بات، هه‌رگیز کۆڵ‌یان به‌و پیاوه خۆڕاگره نه‌دا و تا ئاخر هه‌ناسه‌ی له سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی گرتبوویه به‌ر سوور و راوه‌ستاو مایه‌وه. مامۆستا شێخ جه‌لال، بێجگه له‌وه‌ی خه‌باتگێڕێکی سیاسی و مامۆستایه‌کی ئایینی بوو، شاره‌زایه‌کی مێژوو و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بوو. هاوکات که‌سایه‌تییه‌کی به‌ڕێز، قسه‌زان و مه‌جلیس خۆش بوو. بۆیه کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال، خه‌سارێکی دیاره بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد و ده‌وری مامۆستایانی ئایینی له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا؛ ئه‌وانه‌ی وا ئایین و ئامۆژگارییه‌کانی له وڵاتپارێزی و خه‌بات له رێگای وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌یان جیا ناکه‌نه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه، له لایان بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و له لایان هه‌موو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، له قووڵایی دڵه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه و خزم و که‌س و کار و هه‌ڤاڵانی مامۆستای کۆچکردوو ده‌که‌م. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه که به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکا و سه‌بووریش به هه‌موان ببه‌خشێ. عه‌لی قازی محه‌مه‌د ٢ گه‌لاوێژی ٢٧١٠ ٢٤ جولای ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||