|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی یه‌وه به‌ڕێز كاك بابا شێخ حوسێنی سكرتێری گشتیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران! به‌ڕێز كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران! ئاگادار بووین كه به داخه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩ جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵی دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كهوتو بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له گهلو نیشتمانه‌كه‌ی كرد. مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان دا بوو كه له سه‌رده‌می... رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌ستی به خهباتو تێكۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه نهتهوایهتییهكانی گه‌له‌كه‌ی كردبوو‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆی سوور بوو. ماموستا شێخ جه‌لال حوسێنی تێكۆشانی سیاسیی خۆی به دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئیسلامیی كوردستان له ساڵی ١٣٥٩دا درێژه پێدا. ماموستا شێخ جه‌لال مامۆستایه‌كی نیشتمانپهروهرو خه‌باتگێڕێكی شێلگیر بوو، رووناكبیرێكی ئایینی‌و شاره‌زای مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو. له بواری زمان‌و ئه‌ده‌بیات دا خوێنده‌وارێكی به توانا‌و به ئه‌زموون بوو، به زمانی كوردی، فارسی‌و عه‌ڕه‌بی گه‌لێك شێعری نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و به پێزی هه‌ن كه توانا‌و لێهاتوویی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له بواری زمان‌و ئه‌ده‌بیات دا ده‌سه‌ڵمێنن. حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆچی دوایی ماموستا شێخ جه‌لال، به خه‌سارێك بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردستان ده‌زانێ، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سهربهرزهكهیو سازمانی خهباتو له مامۆستا ئایینی‌و نیشتمانپهروهرهكانو سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان دهكاو خۆی له غهمو په‌ژاره‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسی، ئایینی‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی كورد دا به شه‌ریك ده‌زانێ. حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌فته‌ری سیاسی ٣٠|٤| ١٣٨٩( ٢١|٧|٢٠١٠) ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||