|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حسێنى به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه رۆژى چوارشه‌ممه ٣٠ى پوشپه‌رى ساڵى ١٣٨٩ى هه‌تاوى، مامۆستا شێخ جه‌لال حسێنى پاش چه‌ند رۆژ نه‌خۆشى له ته‌مه‌نى ٨٣ ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد. مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ك تێكۆشه‌رێكى سیاسى و ئایینى كورد له كوردستانى رۆژهه‌لاَت سیمایه‌كى ناسراو و هه‌ڵكه‌وتوو بوو كه ژیانى خۆى ته‌رخان كردبوو بۆ خه‌بات له دژى رژیمى كۆمارى ئیسلامى ئێران، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته... له ساڵى ١٣٥٩ى هه‌تاوییدا رێكخراوێكى سیاسى به ناوى" سازمانى خه‌باتى ئیسلامى كوردستانى ئێران" پێكهێنا كه بۆ خۆى هه‌تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ى له ئه‌ستۆ بوو. له سه‌رده‌مى رژیمى پاشایه‌تیدا مامۆستا شێخ جه‌لال یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه ئاینییه دیار و ناسراوانه بوو كه نه‌ته‌نیا سه‌رى بۆ ساواك و حكومه‌تى پاشایه‌تیدا دانه‌نه‌واند، به‌ڵكو به شێوه‌ى نهێنى خه‌باتى سیاسى دژى رژیمى پێشوو هه‌ر درێژه پێدا و مزگه‌وت و حوجره‌كانى مامۆستا شێخ جه‌لال جێگاى حه‌وانه‌وه و خۆحه‌شاردانی هه‌ڵسوراوان و چالاكانى سیاسى ئه‌و كاتى كوردستان بوون. مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنى له‌كاتى راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى گه‌لانى ئێران دژى رژیمى پاشایه‌تى رۆڵ و ده‌ورى تایبه‌تى گێرا و له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان به تایبه‌تى له شارى بانه و ده‌وروبه‌رى به‌شدارى چالاكانه‌ى هه‌بوو. ئێمه به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌س و كارى مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنى و رێبه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه دوایین خه‌میان بێت. سكرتارییه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران ٣١ى پوشپه‌رى ١٣٨٩ى هه‌تاوى ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||