|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
ڕێوره‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به بۆ نه‌ی کۆچی دوایی رێبه‌ری مه‌زنمان ،، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی،، له ولاتی سوئێد
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا له زۆربه‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌ڕێوه‌چوون. کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌بات،ی کوتدستانی ئێران و کومیته‌ی سویدی سازمان به هاوکاری بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستای پایه‌به‌رز و به‌رێز جه‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حسینی و کچ و کوڕانی مامۆستای کۆچ کردوی رێبه‌رمان، له وڵاتی سوئێد له شاری ئۆپسالا رۆژی ٢٤ی جولای به به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له کوردانی هه‌نده‌ران، نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه ئێرانی و کوردستانیه‌کان، کاسایه‌تیه سیاسی و رووناک‌بیر و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرای تازیه‌باری سازمانی خه‌بات، کۆڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌رێوه‌برد. ئه‌وه‌ی که له‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌انه‌دا له سه‌ر مامۆستا و رێبه‌ری نه‌مر و ره‌وانشادمان باسکرا، به تێکڕا نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌بوون که مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسێنی، یه‌کێک له گه‌وره‌پیاوانی مێژوی سیاسی و ئایینی و کۆمه‌لایه‌تی و شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو. هه‌موو لا له‌ده‌ستدانی ئه‌و مرۆڤه به‌رزه‌یان به خه‌ساره‌تێکی گه‌وره زانی ونیشانیان دا که مامۆستا حه‌قی به‌سه‌ر هه‌موو چین وتوێژه‌کانی گه‌لی کورده‌وه هه‌یه.
رۆژی ٢٤ی جولای ٢٠١٠ زایینی به‌رانبه‌ر به ٢ی گه‌لاوی ١٣٨٩ی کۆچی خۆری له شاری ئۆپسالا سه‌عات ١٢ی نیوه‌رۆوه به حزووری به‌رێز جه‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حسینی، کۆڕی پرسه و سه‌رخۆشی ده‌ستی پێ‌کرد و تاسه‌عات ٧ی ئێواره به‌رده‌وام بوو. کۆڕه‌که له‌لایه‌ن هاوڕی کاک رێبوار حسێنی جێگری کومیته‌ی ناوه‌نی سازمانی خه‌بات و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سازمان و هاوڕێ به‌رێز کاک عومه‌ری قادری پێشمه‌رگه‌ی دێرینی سازمان و وێژه‌ری ده‌نگ زوڵالی رادیو ده‌نگی خه‌باتی کوردستان، به‌ڕیوه چوو.سه‌رتای پرسه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک پێده‌نگی بۆرێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان کاک رێبوار حسینی له لایه‌ن جه‌نابی مامۆستا شیخ عیزه‌دین و که‌س و کاری مامۆستا و رێبه‌ری زانامان و کومیته‌ی ئوروپای سازمان به‌شدار بوانی به خێرهێنا و سپاسی هه‌ستی هاوده‌ردی و هاوخه‌می کردن و پاشان کورته‌یه‌ک له ژیانی پڕ له سه‌روه‌ری و خه‌باتگێڕی مامۆستا و رێبه‌ری پایه به‌رزمانی، بۆ خوێندنه‌وه له تێکرای دانێشتوانی کۆڕه‌که‌ی وه‌گریان هێنا.
ئه‌وجار کاک عومه‌ری قادری یه‌کێک له بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌کانی مامۆستای خوێنده‌وه که پێکهاتبووو له دووبه‌ش، په‌خشانێک له سه‌ر بێنازی نێشتمان و هه‌ڵبه‌ستێک له ژێر ناونیشانی ،، کوابه‌هاری دڵ،،.پاشان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی پێشکه‌ش کرد.
دوابه‌دوای په‌یامئ کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان، په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک مه‌ولود عه‌بدی زاده وه پێسكیش کرا.
ئه‌وجار په‌یامی حیزبی دیمه‌کراتی کوردستان له‌لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن ئاهوه‌نده‌وه پیشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یامی بزوتنه‌وه‌ی دیمکراتیکی یاراسان ، که به‌شاندێک و تاجه‌گوڵێکه‌وه به‌شداریان کردبوو له‌لایه‌ن کاک رێبوار حسێنی یه‌و خوێندرایه‌وه. شتێکی که زیاتر سه‌رنجی هه‌موانی بۆلای خۆی راکێسا بوو به‌شداری شاندێکی به‌رچاوی سازمانی موجاهیدین و شورای مێللی موقاومه‌ت بوو که وێرای دانانی تاجه گوڵینه‌ی رێز و وه‌فاداری له‌به‌ر ده‌م وێنه‌ی پڕشکۆی مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسێنی، به‌م بۆنه‌وه په‌یامێکی پر نێوه‌رۆک و شایانیان پێشکه‌ش کرد که له‌ودا مامۆستای نه‌مریان وه‌ک یه‌کێک له پیاوانی مه‌زنی تاریخی ئێران به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی ناوبرد. په‌یامه‌که له‌لایه‌ن ئاغای بیهروز شهریاریه‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران له لایه‌ن هاوڕی تێکۆشه‌ر کاک یحیا ره‌سوڵی یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان کاک مه‌لا محه‌ممدی بێگزاد کۆنه پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات وه‌ک وه‌فاداری و رێزلێنان له گه‌وره‌یی مامۆستا، چه‌ند بیره‌وه‌رێکی سه‌رباره‌ت به خۆراگری و به‌هه‌ڵوێستی و نێشتمان په‌روه‌ری و گه‌ل خۆشه‌ویستی مامۆستای، بۆ به‌شدار بوان باسکرد.
پاشان به‌شداربوان بۆ ده‌ر برینی هه‌ست و سۆزی خۆیان، تێکرا له‌گه‌ل مامۆستا شێخ عێزه‌دین و که‌س و کار و کوڕ و کچانی مامۆستا هاوده‌ردی خۆیان ده‌ربڕی. وه‌ک کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، پڕبه‌دڵ سپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن وهێز و که‌سایه‌تیه سیاسی و رووناک‌بیر ودۆست و خه‌مخۆرانه ده‌که‌ین که له‌م کۆڕه ماته‌مینه‌دا به‌شدار بوون وهاوده‌ردیان کردین. سپاس و پیزانینی بێ پایانمان بۆ هه‌موو ئه‌و خوشک و برا و که‌نج و لاوانه که له‌م رۆژه‌دا ئه‌رکی خۆیان به‌جێ هێناو وله هه‌ڵسوڕندن و به‌رێوه‌به‌ردنی کاره‌کانماندا یارمه‌تیان کردین و ماندوو بوون. دڵنیاین که هه‌رکام له ئێوه به‌وپه‌ری دڵسۆزی و شانازیه‌وه له‌م رۆژه‌دا حزوورتان هه‌بوو و ئه‌رکی کوردانه و خۆماڵیانه‌ی خۆتان به‌جێ هێنا. بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕێوڕه‌سمه‌که تکایه ئێره کلیک بکه ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||