|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
ڕێوره‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به بۆ نه‌ی کۆچی دوایی رێبه‌ری مه‌زنمان ،، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی،، له ولاتی نۆروێژ رۆژی ٢٥ی جولای به‌رانبه‌ر به ٣ی گه‌لاوێژی ١٣٨٩ی کۆچی خۆری کومیته‌ی نۆروێژی سازمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کاک توانا کوڕی رێبه‌ری مه‌زنمان، به به‌شداری نوێنه‌رانی کومیته‌ی ئوروپای سازامان، له شاری لیله‌ستروم له ولاتی نۆروێژ، کۆڕێکی ماته‌مێنیان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستاوه به‌ڕێوه‌برد. کۆره‌که له سه‌عات ٣ی دوانیوه‌ڕۆدا ده‌ستی پێ‌کرد وتاسه‌عات ٦ی ئێواره درێژه‌ی کێشان. له م رێ و ره‌سمه‌دا که نوێنه‌ری به‌شیکی به‌رچاو له هێز و لایه‌نه سیاسیه ئێرانی و کوردستانیه‌کان به‌شداربوون. هاوڕی کاک رێبوار حسێنی، جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م کۆڕی پرسه‌یه ، به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز لێنان له رووحی پاکی شه‌هیدان به‌رنامه‌که‌ی ده‌ست پێ کرد. ناوبراو دوای به‌خێرهێنانی به‌شداربوان و سپاسی هاوده‌ردی و هاوخه‌میان، وێرای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه شێعر له شێعره‌کانی رێبه‌ری به‌توانا و زانانمان، کورته‌ێک له ژیانی پڕ له‌سه‌روه‌ری مامۆستای پێشکه‌ش به‌شدار بوان کرد. پاشان په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن کاک ده‌ریا مه‌عروفی یه‌وه پیشکه‌ش کرا. دوابه‌دوای په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. په‌یامی سازمانی موجاهیدینی خه‌لکی ئێران له لایه‌ن به‌رێز موحه‌ممه‌د ره‌زا به‌رگ بیدی یه‌وه خوێندرایه‌وه.ئه‌وجار نامه‌ی سه‌رخۆشی کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بۆ کاک بابه‌شێخ حسێنی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌وه خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها بروسکه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی به‌م بۆنه‌وه خوێندرایه‌وه. پاشان له لایه‌ن هاورێ دڵساده وه په‌یامی حیزبی شیوعی کوردستان پێشکه‌ش کرا.په‌یامی حیزبی دیموکرارتی کوردستان له‌لایه‌ن کاک ئه‌سعدی خزری یه‌وه پێشکه‌ش کرا. پاشان کاک که‌ریم ئه‌ڵلاوه‌یسی په‌یامی رێکخراوی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی پیشکه‌س کرد.ئه‌جار کاک توانا کوڕی مامۆستا و رێبه‌ری نه‌مرمان، وێرای ده‌ربڕینی سپاس و پێ‌زانین سه‌باره‌ت به به‌شداری بێوێنه‌ی دڵسۆزان و که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر رابردوی پر له سه‌روه‌ری و شۆڕشگێری مامۆستا دوا و زۆر لایه‌نی نادیار و کرداری شۆرشگێڕی مامۆستای خستنه روو. دوابه‌دوای قسه‌کانی کاک توان ،رێپۆرتاژێک که ته‌له‌فزێونی سیمای ئازادی بلاوی کردبۆوه به پرۆژۆکتۆر نیشانی به‌شداربوان درا. ئه‌وجار په‌یامی خه‌باتی شۆرشگێر له لایه‌ن کاک محێدینه‌وه پیشکه‌ش کرا. له دواین به‌شی ئه‌م کۆره دا کاک موحه‌ممد که‌ریمی ناسراو به کاک حه‌مه چکۆل، له‌سه‌ر شه‌خسییه‌ت و هه‌ڵس و که‌وت و خۆراگری و نفوزی مامۆستای نه‌مرمان به درێژی دوا و زۆر بیره‌وه‌ری و کرداری شۆرشگێرانه‌ی مامۆستای باسکردن که هه‌موویان باسیان له لیزانی و به هه‌ڵویستی و گه‌ل خۆشه‌ویستی مامۆستا ده‌کر. لێره‌دا پیویسته ئیشاره به‌وه‌ش بکه‌ین که کامیرای ته‌له‌فزێونی تیشک هه‌ر له یه‌که‌م ده‌قیقه‌کانی به‌رنامه‌که‌وه تا ئاخر حازر بوو و زۆر به دڵسۆزی و ئه‌مانه‌ته‌وه له رێ و ره‌سمه‌که فیلمیان هه‌ڵگرت و وێنه‌یان کێشا که پڕ به‌دڵ سپاسیان ده‌که‌ین وهیوادارین که نمونه‌یان زۆر بێت. ئیمه وه‌ک کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، پڕبه‌دڵ سپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن وهێز و که‌سایه‌تیه سیاسی و رووناک‌بیر ودۆست و خه‌مخۆرانه ده‌که‌ین که له‌م کۆڕه ماته‌مینه‌دا به‌شدار بوون وهاوده‌ردیان کردین. سپاس و پیزانینی بێ پایانمان بۆ هه‌موو ئه‌و خوشک و برا و که‌نج و لاوانه که له‌م رۆژه‌دا ئه‌رکی خۆیان به‌جێ هێناو وله هه‌ڵسوڕندن و به‌رێوه‌به‌ردنی کاره‌کانماندا یارمه‌تیان کردین و ماندوو بوون. دڵنیاین که هه‌رکام له ئێوه به‌وپه‌ری دڵسۆزی و شانازیه‌وه له‌م رۆژه‌دا حزوورتان هه‌بوو و ئه‌رکی کوردانه و خۆماڵیانه‌ی خۆتان به‌جێ هێنا.
بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕێوڕه‌سمه‌که تکایه ئێره کلیک بکه ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||