|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Friday 10 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
سه‌ردانی کومیته‌ی ده‌ره‌وه و کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له ڕێزدار مامۆستا شێخ عیزه‌ددینی حسێنی پاشنیوه‌ڕۆی ٢٧ یه‌نیوه‌ری ٢٠١٠ شاندێکی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌یاوه‌ری نوێنه‌ری کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات سه‌ردانی به‌ڕێز تێکۆشه‌ر مامۆستا شێخ عئزه‌دینیان کرد له شاری ئوپسالا. شاندی سازمانی خه‌بات پێک هاتبوو له به‌ڕێزان کاک وه‌سیم عه‌باسی ئه‌ندامی سازمانی خه‌بات و گوڵاڵه حسێنی ئه‌دامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کومیته‌ی سویدی سازمان و جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. جیگه‌ی باسه که له‌ودیداره‌دا باس له‌سه‌ر ڕه‌وشی کورد به‌گشتی و بارودۆخی ئێستای کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی کرا. ته‌وه‌رێکی تری ئه‌و دانیشتنه ته‌رخان کرا بۆ باس و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بۆچونه‌کانی سازمانی خه‌بات و کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌بات. ![]() کومیته‌ی ده‌ره‌وه ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||