مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Friday 10 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 
به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى كورد
كۆبوونه‌وه‌ى به‌دواداچوون به‌ تۆمه‌ته‌كانى دوو زیندانى سیاسى كورد كه‌ له‌ چوار مانگ له‌وه‌به‌ره‌وه‌ له‌ زینداندان له‌ شارى سنه‌ به‌رێوه‌چوو.


به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هرانا، كۆبوونه‌وه‌ى به‌دوادا چوون به‌ تۆمه‌ته‌كانى دوو زیندانى سیاسى كورد به‌ ناوه‌كانى ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى حه‌سه‌ن و ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى فارس كه‌ نزیك به‌ چوار مانگ له‌وه‌ به‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم له‌ شاره‌ كامیاران گیرابوون، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ١١ى رێبه‌ندان له‌ لقى ٢ى دادگاى رژیم له‌ سنه‌ به‌رێوه‌ چوو. ناوبراوان به‌ پێى كاواكاریێك كه‌ له‌لایه‌ن دادستان گشتى و دادستانى رژیم له‌ شارى كامیاران له‌و دادگایه‌دا به‌ دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگه‌ى ئه‌ندامه‌تى له‌ ئه‌حزابی كوردستانى تۆمه‌تبار كراون.
شاسانى باسه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مانگى ره‌زبه‌رى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمه‌وه‌ گیراون و ماوه‌ى دوو مانگ له‌ گرتووخانه‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه‌دا شكه‌نجه‌ى رۆحى جه‌سته‌یی كراون.






ئه‌و نووسراوه‌ چاپ بکه‌!
 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com