مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Sunday 05 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 
راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى پرسه‌و سه‌رخۆشی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدینى حوسێنى له‌بنكه‌ى سه‌ركردایه‌تى سازمان
رێوه‌رسمى پرسه‌ و ماته‌مینى به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین حوسێنى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات له‌بنكه‌ى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناحیه‌ى رزگارى(تۆپزاوا) سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر كۆتایی پێهات.
سێهه‌م رۆژى رێوره‌سمه‌كه‌ سه‌عات ٩ى به‌یانى تا سه‌عات ١٢ى نیوه‌رۆى ...


رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥/٧/٢٠١٠ به‌ ئاماده‌بوونى جه‌نابی كاك بابه‌شێخى حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمان و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى به‌رێوه‌ چوو. هه‌روه‌ها دوانیوه‌رۆ له‌سه‌عات ٣ تا ٦ ى دوانیوه‌رۆ درێژى كێشا كه‌ تێیدا سه‌دان كه‌س له‌خه‌ڵكى رێزدارى تۆپزاوا، هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى و هه‌روه‌ها شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم و سكرتێر و به‌رپرسانى حیزب و ئه‌ندام پارله‌مان و وه‌زیر و مامۆستایانى زانكۆى كوردستان به‌شداریان كرد. ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ى له‌رۆژى یه‌كه‌مى پرسه‌ و سه‌رخۆشی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین به‌شداریان كرد بریتین له‌:
به‌رێزان:
مامۆستا سه‌لاح به‌هائه‌دین ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامى ـ كاك مسته‌فاى هیجرى سكرتێرى گشتى حیزبی دیموكراتى كوردستانى ئێران و شاندى هاورێى ـ كاك ده‌روێش ئاغا نوێنه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان ـ مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان ـ كاك مسته‌فا مه‌ولوودى جێگرى سكرتێرى حیزبی دیموكراتى كوردستان و شاندى هاورێى ـ كاكه‌ئه‌مین نه‌جار به‌رپرسی لقى ١٦ى پارتى دیموكراتى كوردستان ـ زیره‌ك كه‌ماڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ـ هه‌ڤاڵ ئاشتى نوێنه‌رى حیزبی شیوعى كوردستان ـ سه‌رۆكى پارتى كۆمارى كوردستان ـ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حیزبى رزگارى كوردستان ـ سكرتێرى پارتى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ـ رێكخراوى خه‌باتى شۆرشگێرى كوردستان ـ پارتى پێشڤه‌رۆى كورد الپارتى ـ پارتى دیموكراتى كورد له‌سوریه‌ ـ ده‌زگاى ئه‌یلولى پارتى دیموكراتى كوردستان ـ لێژنه‌ى ناوچه‌ى تۆپزاواى پارتى دیموكراتى كوردستان
رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٦/٧/٢٠١٠ چواره‌م رۆژى پرسه‌ به‌ئاماده‌بوونى جه‌نابی كاك بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمان و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى جه‌ماوه‌رێكى زۆر له‌ نوێنه‌رى حیزب و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان و خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كوردستان به‌شداریان كرد و پرسه‌ و سه‌رخۆشی خۆیان به‌و بۆنه‌وه‌ راگه‌یاند. ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ى له‌ چواره‌م رۆژى پرسه‌كه‌ به‌شداریان كرد بریتیى بوون له‌: مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ـ شاندى حیزبی دیموكراتى كوردستان ـ مامۆستا عومه‌ر چنگیانى ـ به‌رێز شیخ ناسیح نه‌قشبه‌ندى و به‌رێز شیخ موحسین و شاندى یاوه‌رى ـ شاندى حیزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى عێراق ـ به‌رێز رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێرى حیزبی رزگارى و شاندى هاورێى ـ عه‌بدولره‌حمان عه‌لى كورده‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ـ به‌رێز جه‌لیل گادانى ـ به‌رێز غه‌ففور مه‌خمورى و شاندى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌ دیموكراتى كوردستان ـ شاندێكى پارتى كرێكارانى كوردستان ـ قایم مه‌قامى خه‌بات و مودیرناحیه‌ى رزگارى ـ ـ به‌رێز مامۆستا عه‌بدولقادرى ته‌وحیدى ـ به‌رێز حاجى مه‌حموود ئاغا
له‌ناخى دڵمانه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویست و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌رۆژى سێهه‌م و چواره‌مى ماته‌میانى جه‌نابی مامۆستاى رابه‌رنمان به‌شداریان كرد.








ئه‌و نووسراوه‌ چاپ بکه‌!
 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com