|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
په‌یامی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوای مامۆستا شێخ جه‌لالی حسێنی هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست! هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورستانی و ئێرانی! که‌سایه‌تی و ڕووناکبیران! که‌سایه‌تی مامۆستایی نه‌مر بۆ هه‌موان ناسراو و ئاشنایه. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که شایان و پێویسته له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و خه‌بات و هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکار و بیری ڕێبه‌ری مه‌زنمان مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دینی حسێنی بکرێ، کارێکی هه‌روا ئاسان نیه. ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به‌و مرۆڤه به‌رزه ده‌یڵێین قه‌تره‌یه‌ک له ده‌ریایه. مامۆستای زانا و ڕێبه‌ری به‌توانامان له‌ته‌واوی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی دا، کردار و وتار و بیر و ڕاوێژی، هه‌مووی له پێناو خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و خه‌بات بۆ ڕزگاری و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی دیکتاتۆری و ناعه‌داله‌تی بوو. مامۆستا نه‌ک هه‌ر به هزر و بیر و زانست و کوردایه‌تی خزمه‌تی به نه‌ته‌وه و نیشتمان کرد، به‌ڵکو به‌سه‌ر و ماڵ له پێناو بیر‌و باوه‌ڕ و کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری له‌سه‌ر ڕێبازی سازمانی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئاوات، له سه‌نگه‌ری شۆڕش دا بوو. کۆچی دوایی مامۆستا نه‌ک هه‌ر بۆ سازمانی خه‌بات، بگره بۆ تێکڕای بزاڤی ڕه‌وای گه‌لی کورد و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستان خه‌سارێکی گه‌وره بوو. هه‌ر بۆیه له سه‌ر هه‌موانه که یادی به‌رز و به‌ڕێز ڕاگرن و به چاوی ڕێز له خه‌بات و ماندووبوون و بیر و باوه‌ڕوو ئاواته‌کانی بڕوانن. ئێمه وه‌ک کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له تێکڕای چین و توێژه‌کانی گه‌ل، پڕ به دڵ سوپاسی هاوده‌ردی و هاوخه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین وه هیوادارین که له داهاتوو دا بتوانین وه‌ک پێویست له پێناو وه‌دی هاتنی ئاواتر یامانجه‌کانی مامۆستا دا تێ‌بکۆشین. سڵاو له گیانی به‌رز و پیرۆزی مامۆستا و ڕێبه‌ری زانامان مامۆستا شێخ جه‌لالی حسێنی و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری کورد و کوردستان. کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||