مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Friday 10 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 

tire له‌پاش بازارى تاران و ته‌ورێز، بازارى كرماشان و ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌دیش نیوه‌ داخراوه‌
به‌ پێى راپۆرته‌كان رۆژى چوارشه‌ممه‌ بازارى ئیسفه‌هان نیوه‌ داخراو بوو. هێزه‌كانى ئیتلاعاتى كۆبوونه‌وه‌ى ٣ كه‌سی خه‌ڵكیان لێك بلاوده‌كرده‌وه‌ و پێش به‌ راوه‌ستانى خه‌ڵكیان له‌ بازار ده‌گرت. له‌بازاره‌كانى هونه‌ر و نه‌خشى جیهان و بازارى زێرینگه‌رانى ئیسفه‌هان خه‌ڵكێكى زۆر دوكانه‌كانیان داخستبوو كه‌ هێزه‌كانى رژیم به‌ فشارهێنان ده‌یانویست ...
2010-07-15 08:45:03


tire ٤٩ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر ٤ چالاكى كورد دا سه‌پا
خه‌باتمێدیا: ٤ چالاكى كورد له‌شارى كامیاران به‌ تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان سه‌رجه‌م ٤٩ ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر داسه‌پاوه‌. به‌ پێى راپۆرتى كه‌مپه‌ینى داكۆكى له‌ زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، نیعمه‌تى ئیسحاقى كه‌ له‌ ١٣ى سه‌رماوه‌زه‌ى ساڵى ١٣٨٨ له‌ كامیاران گیراوه‌، له‌لایه‌ن دادگاى شارى سنه‌وه‌ به...
2010-07-15 08:30:01


tire سێ شیركه‌تى گه‌وره‌ى (ویتۆڵ، گلێنكۆر و ترافیگۆرا) له‌فرۆشتنى به‌نزین به‌ رژیمى ئێران خۆیان پاراست
خه‌باتمێدیا: تایمزى ماڵى سه‌باره‌ت به‌ ئاكامى ته‌حریمه‌ یه‌ك لایه‌نه‌كانى ئه‌مریكا نووسی: سێ شیركه‌تى ویتۆڵ، گلێنكۆر و ترافیگۆرا كه‌ نیوه‌ى به‌نزینى ئێرانیان دابین ده‌كرد به‌ هۆى به‌ره‌وسه‌ر چوونى ریسك و تێچووى سیاسی له‌ فرۆشتنى به‌نزین به‌ رژیمى ئێران خۆیان پاراستووه‌.

2010-07-15 08:23:43


tire مانگرتنى كریكارانى سه‌دى ژاوه‌ى سنه‌
كرێكارانى سه‌دى ژاوه‌ى سنه‌ بۆ چه‌ندمین جارى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ناره‌زایه‌تى نێشان ده‌ده‌ن. به‌ پێى هه‌واڵه‌كان كریكاران به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌ نه‌درانى حه‌قده‌ستى ٤ مانگیان ده‌ستیان له‌كاركیشاوه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ هه‌تا وه‌رگرتنى مافه‌كانمان درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین. جێگه‌ى باسه‌ نزیك به‌ ٣٠٠ كرێكارى ئه‌و سه‌ده‌ له‌ مانگى سه‌رماوه‌زه‌وه‌ حه‌ق ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هه‌ل و مه‌رجى ژیانیان له‌بارى ئابوورى ناله‌باره‌.

2010-07-15 08:20:32


tire مانگرتنى بازاریانى تاران و كاریگه‌رییه‌كانى

مانگرتنى بازاریانى تاران به‌ یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین رووبه‌رووبوونه‌وه‌ كاریگه‌ره‌كانى جه‌ماوه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى ده‌زاندرێ به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى زۆرجار رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بازاریان پشتیوانى بێ ئه‌م لاوئه‌و لاى ده‌سه‌لاتن.
له‌ مێژووى زیاتر له‌ ٥٠ ساڵى ئێراندا بازاریانى تاران ده‌ورى به‌رچاویان له‌ روداوه‌ سیاسى وئابووریه‌كانى ئێران به‌تێكرا هه‌بووه‌. هه‌ر له‌ راپه‌رینى ١٣٥٧ى كۆچى خورى خه‌ڵكى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى شاهه‌نشاهیدا، بازاریانى تاران ده‌ورى به‌رچاویان هه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پشتیوانى و به‌شداریان له‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان كاریگه‌ر وگرینگ بوو، له‌ هه‌مانكاتدا له‌بارى ئابوورى ....

2010-07-14 09:53:50


tire چالاكى ته‌بلیغى ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان له‌شارى سه‌رده‌شت
رۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ ٢١ و ٢٢ى پووشپه‌ر ئه‌ندامان و دۆستانى سازمانى خه‌بات به‌ شێوه‌یێكى به‌ربلاو له‌چه‌ند گه‌ره‌كى شارى سه‌رده‌شت كاروچالاكیان به‌رێوه‌برد. ئه‌و گه‌ره‌ك و ناوچانه‌ى كه‌ له‌سه‌رده‌وشتى سه‌رسه‌وز تراكت و دروشمى سازمانى خه‌بات ى تێدا بلاوكراوه‌ته‌وه‌، بریتین له‌: گه‌ره‌كه‌كانى جانبازان، فه‌رهه‌نگیان، دۆڵه‌ تانچك، ....
2010-07-14 09:42:34


tire مه‌ترسی ئیعدام كردنى مێر منداڵێكى بلوچى
مێرمنداڵێكى بلوچى كه‌ نزیك به‌ ٧ مانگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمه‌وه‌ رفێندراوه‌ له‌ مه‌ترسی ییعدام كردندایه‌. به‌ پێى راپۆرتى راپۆرتده‌رانى هێرانا محه‌ممه‌دسابیرى مه‌له‌ك ریسى كورى مه‌وله‌وى داد ره‌حمان سه‌ربازى، ١٥ ساڵه‌ و خه‌ڵكى شارستانى سه‌رباز، به‌تاوانى هاوكارى حیزبێكى نه‌یار گیراوه‌. مه‌ئمورانى رژیم محه‌ممه‌دسابیریان خستۆته‌ ژێر فشار ...
2010-07-14 09:25:58


tire درێژه‌ى مانگرتنى بازارى تاران سه‌ره‌راى پاشه‌كشه‌ى رژیم
رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٢ى پووشپه‌ر بازارى تاران به‌ سه‌رجه‌م كاسبكارانیه‌وه‌ له‌ مانگرتن دابوو. ئه‌و یه‌كێتیه‌ له‌جۆرى خۆى بێ وێنه‌ بوو. له‌چه‌ند رۆژى رابردوو ته‌نیا ناوه‌ندى بازار له‌مانگرتن دابوو به‌لام رۆژى سێ شه‌ممه‌ تێكراى بازار، یانى بازارى زه‌رگه‌ره‌كانیش به‌ ته‌واوى مانیان گرتبوو. سه‌رجه‌م بازار، یانى له‌ شه‌قامى سه‌ره‌كى ...
2010-07-14 09:22:48





1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 23 24 25 26 27 28 29 30 31 32 33 34 35 36 37 38 39 40 41 42 43 44 45 46 47 48 49 50 51 52 53 54 55 56 57 58 59 60 61 62 63 64 65 66 67 68 69 70 71 72 73 74 75 76 77 78 79 80 81 82 83 84 85 86 87 88 89 90 91 92 93 94 95 96 97 98 99 100 101 102 103 104 105 106 107 108 109 110 111 112 113 114 115 116 117 118 119 120 121 122 123 124 125 126 127 128 129 130 131 132 133 134 135 136 137 138 139 140 141 142 143 144 145 146 147 148 149 150 151 152 153 154 155 156 157 158 159 160 161 162 163 164 165 166 167 168 169 170 171 172 173 174 175 176 177 178 179 180 181 182 183 184 185 186 187 188 189 190 191 192 193 194 195 196 197 198 199 200 201 202 203 204 205 206 207 208 209 210 211 212 213 214 215 216 217 218 219 220 221 222 223 224 225 226 227 228 229 230 231 232 233 234 235 236 237 238 239 240 241 242 243 244 245 246 247 248 249 250 251 252 253 254 255 256 257 258 259 260 261 262 263 264 265 266 267 268 269 270 271 272 273 274 275 276 277 278 279 280 281 282 283 284 285 286 287 288 289 290 291 292 293 294 295 296 297 298 299 300 301 302 303 304 305 306 307 308 309 310 311 312 313 314 315 316 317 318 319 320 321 322 323 324 325 326 327 328 329 330 331 332 333 334 335 336 337 338 339 340 341 342 343 344 345 346 347 348 349 350 351 352 353 354 355 356 357 358 359 360 361 362 363 364

 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com