مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Sunday 05 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 

tire ئۆباما:گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ى به‌ڵێنامه‌ى پێشگرتن له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى چه‌كى ناوكه‌یی رژیمى ئێرانه‌
باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى پێشگرتن له‌ بلاوبوونه‌وه‌ى ناوكه‌یی پێشوازى كرد و له‌ هه‌ڵوێستێكدا ووتى: گه‌وره‌ترین هه‌رِه‌شه‌ى په‌یمانى پێشگرتن له‌چه‌كى ناوكه‌یی ، پێبه‌ند نه‌بوونى رژیمى ئێران به‌و به‌ڵێننامه‌یه‌.

2010-05-30 15:23:36


tire بانگهێشتى خوێندكاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان
خوێندكارانى زانستگاى ئازادى واحیدى زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ى تاران له‌بانگه‌وازێكدا داوایان له‌سه‌رجه‌م خوێندكارانى زانستگاكانى ئێران كرد كه‌ به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام له‌ رۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردان مستێكى قایم له‌ ده‌مى خامنه‌یی رێبه‌رى نامه‌شروع و پایه‌كانى له‌رزۆكى نیزامى ئاخوندى بده‌ن. خوێندكارانى ئازادیخواز له‌سه‌ره‌تاى بانگه‌وازه‌كه‌یان سه‌ره‌خۆشیان له‌ خانه‌واده‌ى داغدارى فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلى و مه‌هدى ئیسلامیان كردووه‌ و له‌درێژه‌دا ده‌ڵێن، پرسیار له‌ عه‌لى خامنه‌یی ده‌كه‌ین كه‌ ...
2010-05-29 08:51:33


tire قه‌ده‌غه‌كردنى شیركه‌تێك له‌ناردنى كه‌ل و په‌ل بۆ ئێران
رۆژى هه‌ینى كۆمپانیایه‌كى ئوسترالیایی له‌ناردنى كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌مه‌كانى به‌ هۆى نیگه‌رانیه‌كان له‌ناردنى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ قه‌ده‌غه‌ كرا. جان فالكنێر، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا گووتى: ناوبراو به‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌ل و په‌له‌كانى ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌چه‌ك و چۆڵى كۆمه‌ڵكوژى كه‌ڵكى لێه‌ورده‌گیرێ، ئه‌و شیركه‌ته‌ى له‌ناردنى به‌رهه‌مه‌ سه‌نعه‌تیه‌كان بۆئێران قه‌ده‌غه‌ كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى، ئه‌و بریاره‌ به‌ پێى كۆمه‌ڵێك زانیارى...
2010-05-29 08:47:11


tire ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد: حیزبه‌كان مافى ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ده‌وڵه‌تیان نییه‌
حیزبه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌ مه‌به‌ستى كونترۆڵى كاروكرده‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كان و وه‌رگرتنى ده‌سه‌لاتى سیاسی پێك دێن، به‌لام مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمارى رژیم، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه‌ كه‌ حیزبه‌كان نابێ ده‌ست له‌كاروبارى وه‌لات وه‌ربده‌ن و له‌ ده‌سه‌لاتى خۆیان بۆ فشار هێنان بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌ڵك وه‌رگرن. ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رانى پارێزگاى كرمان گووتى، حیزبه‌كان جێگه‌ى رێزن، به‌لام ...
2010-05-29 08:41:52


tire له‌ماوه‌ى ٤ ساڵ نزیك به‌ ٥٢ هه‌زار كرێكارى عه‌سه‌لویه‌ بێكار بوونه‌
عیسا كه‌ماڵى سه‌رۆكى به‌رێوه‌به‌رى خانووى ناسراو به‌ ماڵى كرێكار گووتى: له‌رابردوو ٦٠ هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌ى عه‌سه‌لویه‌ كاریان ده‌كرد كه‌ ئێستا ته‌نیا ٨ هه‌زار كه‌س له‌و شوێنه‌ كار ده‌كه‌ن. ناوبراو له‌وولاتووێژێكدا گووتى: له‌ماوه‌ى ٤ ساڵ دا ٥٢ هه‌زار كرێكار له‌وناوچه‌یه‌ بێكار كراون و ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ئێستاش ئیدعاى ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ له‌حالى وه‌رێخستنى ...
2010-05-29 08:34:13


tire بارودۆخى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی ٣ زیندانى سیاسی
به‌ پێى هه‌واڵه‌كان بارودۆخى جه‌سته‌یی و ته‌ندروستى ٣ زیندانى سیاسی ناڵه‌باره‌. زیندانى سیاسی كوهیار گوده‌رزى و مه‌جید ته‌وكوللى و حوسێن ره‌ونه‌قى مه‌له‌كى كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى هه‌ڵپه‌سیردراو و نادیارى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن حالیان به‌ره‌و خه‌راپ بوون ده‌روات. دایكى كوهیار گوده‌رزى ده‌ڵێ، كوره‌كه‌م به‌ هۆى مانگرتن له‌خواردن بێهۆش بووه‌ و ئێستا له‌ بێهدارى زیندانه‌. كوهیار ئه‌ندامى كومیته‌ى راپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ و خوێندكارى ده‌ركراوى زانستگاى سه‌نعه‌تى شه‌ریف رۆژى ٢٩ى جۆزه‌ردانى پار له‌كاتى رۆیشتن بۆ رێوره‌سمى ...
2010-05-28 09:10:22


tire زیندانیانى زیندانى ورمێ ئاگریان له‌زیندان به‌ردا
به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى رۆژهه‌لات زیندانیانى زیندانى ورمێ له‌ كرده‌وه‌ێكى ناره‌زه‌ایه‌تیانه‌ دا سه‌باه‌ت به‌ ناله‌بار بوونى بارودۆخیان له‌زیندانى ورمێ جێگه‌وبانى خۆیان ئاگردا. به‌ پێى راپۆرته‌كان زیندانیان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌ هه‌ل و مه‌رجى دژوارى ژیان له‌زیندان و خوارده‌مه‌نى ناله‌بار ئاگریان له‌جێگاوبانى خۆیان به‌رداوه‌ كه‌ به‌ هۆى خێرا هاتنه‌ ده‌ستى تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌، پێش به‌ گه‌وره‌بوونى ئاگره‌كه‌ گیراوه‌.


2010-05-28 09:05:51


tire به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانى نیگه‌رانى و قه‌یرانى كۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌
بان كى مۆن به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان گووتى: ئێمه‌ هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین كه‌ بابه‌تى ناوكه‌یی رژیمى ئێران بۆته‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانى نیگه‌رانى و بشێوى له‌ نێو كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا. ناوبراو له‌ سه‌ره‌تاى كۆنفرانسی سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان له‌باره‌ى یه‌كێتى شارستانیه‌ته‌كان كه‌ له‌ ریودۆژانیرۆ به‌رێوه‌ چوو گووتى: بێ متمانه‌یی به‌ رژیمى ئێران هۆیێكى په‌سه‌نده‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى شوراى ...
2010-05-28 09:01:15





1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 23 24 25 26 27 28 29 30 31 32 33 34 35 36 37 38 39 40 41 42 43 44 45 46 47 48 49 50 51 52 53 54 55 56 57 58 59 60 61 62 63 64 65 66 67 68 69 70 71 72 73 74 75 76 77 78 79 80 81 82 83 84 85 86 87 88 89 90 91 92 93 94 95 96 97 98 99 100 101 102 103 104 105 106 107 108 109 110 111 112 113 114 115 116 117 118 119 120 121 122 123 124 125 126 127 128 129 130 131 132 133 134 135 136 137 138 139 140 141 142 143 144 145 146 147 148 149 150 151 152 153 154 155 156 157 158 159 160 161 162 163 164 165 166 167 168 169 170 171 172 173 174 175 176 177 178 179 180 181 182 183 184 185 186 187 188 189 190 191 192 193 194 195 196 197 198 199 200 201 202 203 204 205 206 207 208 209 210 211 212 213 214 215 216 217 218 219 220 221 222 223 224 225 226 227 228 229 230 231 232 233 234 235 236 237 238 239 240 241 242 243 244 245 246 247 248 249 250 251 252 253 254 255 256 257 258 259 260 261 262 263 264 265 266 267 268 269 270 271 272 273 274 275 276 277 278 279 280 281 282 283 284 285 286 287 288 289 290 291 292 293 294 295 296 297 298 299 300 301 302 303 304 305 306 307 308 309 310 311 312 313 314 315 316 317 318 319 320 321 322 323 324 325 326 327 328 329 330 331 332 333 334 335 336 337 338 339 340 341 342 343 344 345 346 347 348 349 350 351 352 353 354 355 356 357 358 359 360 361 362 363

 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com